سەرۆکی کۆریای باکوور هۆشداری دەدات لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتەکەی و بە کارەساتێکی گەورەی ناودەبات.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمڕۆ شەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کرد لە وڵاتەکەی، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردوو سەدان حاڵەتی تووشبوون حاڵەتێکی مردن بە پەتاکە ڕاگەیەنرا.
کیم جۆنگ ئون بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە مەترسییەکی گەورە دەزانێت و دەشڵێت: کارەساتێکی گەورە ڕووبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە.
سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە جەنگێکی سەرتاسەری دژی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکە ڕابگەیەنین و بەیەکەوە ڕووبەڕووی ببینەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو میدیای فەرمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چەند حاڵەتێکی مردن بەهۆی پەتاکەوە تۆمار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.