ئەمڕۆ شەممە کچێک لە کەمپی بێرسیڤ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە پەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند: کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کچەکی ئێزیدی بەناوی (ر.ح.ع) لە کەمپی بێرسیڤ بە پەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕاشیگەیاند: جەستەی ناوبراو بۆ پزیشکی دادی زاخۆ گواستراوەتەوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەست پێ کردووە.
پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەش دا کە دادوەری لێکۆڵینەوەی زاخۆ بەپێی بەندی (408) لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دا لێكۆڵینەوە لە هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەست پێ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.