Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 15:24

بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک سەدان هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

کوردستان TV
100%

بۆ باشتر پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا کۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو ھەفتەیە دەستیان بە وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ لە جوتیاران کردووە کە تا ئێستا سەدان ھەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

کۆمپانیای گشتی دانەوێڵە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لە زۆربەی لقەکانیان لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست دەست بە وەرگرتنی بەرھەمی ئەمساڵی گەنم کراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 643 ھەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

 ئاماژەی بەوەش کردووە کە وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانی کاری بۆ ھاوردەکردنی ملیۆنان تۆن لە گەنم لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زۆترین بڕی گەنم لە پارێزگای واست وەرگیراوە کە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 207 ھەزار تۆن.  

بۆ ھاندانی زیاتری جوتیاران بە مەبەستی ڕادەستکردنی بەرھەمی دانەوێڵەی ناوخۆیی، ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە بە نرخێکی گرانتر لە ساڵانی ڕابردوو گەنم لە جوتیاران وەربگرێت و بوودجەیەکی دیاریکراویشی بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.