Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 15:25

سەرۆکی حکوومەت لە ئەبوزەبی بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید دەکات

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵەکەیان و سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ئیمارات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.