کۆمەڵەی وڵاتانی جی حهوت لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کاردەکەن بۆ رێگریکردن لەوەی ئێران بتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، داواش له ئێران دەکات چالاکییە ئەتۆمیەکانی كهم بكاتهوه.
کۆمەڵەی وولاتانی جی حهوت ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە کە "ئێمە بەردەوامین لە پەیوەندیەکانمان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەرگیز ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، جەخت لە ئامادەیی و هاوکارییەکانمان بۆ داڕشتنەوەی پلانێکی کاری هاوبەش و جێبەجێکردنی دەکەینەوە، ئێستا چارەسەری دیپلۆماسی باشترین رێگەیه بۆ چارهسهركردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "داوا لە ئێران دەکەین واز لە چالاکییە ئەتۆمییە زیادەکانی بهێنێت كه لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا پەرەی پێداوە و دڵەڕاوکێیەکی قوڵی دروستکردووە. جەختی لەوەش کردۆتەوە، چالاکییە موشەکییەکانی ئێران و پێشکەشکردنی تەنکەلۆجیای گونجاو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە دەوڵەتانی دیکە و گرووپه میلیشیاكانی نزیكی خۆی، ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست كردووه.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی جی حهوت کە پێکهاتوون لە بهریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، کەنەدا، ئەمهریکا، فرەنسا و ژاپۆن کۆبوونەوە و جەختیان لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم کردەوە لەپێناو دروستکردنی جیهانێک کە ئاسایش تێیدا بەرقەرار بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.