له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به دوا هەوڵ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بەشیر حداد جێگری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: لایەنە سیاسییەکان ئه‌وانه‌ی له عێراق لەگۆرەپانن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا کاریان بۆ سیستەمێکی سیاسی دروست نەکردووە ، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی هیچ بنەمایەکی دیموکراسیان له ناوه‌خۆی عێراق نه‌كردووه ، له هه‌مان كاتدا لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ، لەئۆپۆزسیۆن دەترسن ، هه‌رچه‌ند ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كارا نییه.
به‌شیر حه‌داد له باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق گوتی، ئێمه‌ی كورد لەگەڵ فرە بازنەیی نەبووین، به‌ڵام قبوڵمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی گله‌ییمان نه‌یه‌ته سه‌ر، كه‌چی ئێستا ئەوان گلەیی لێ دەکەن كه خۆیان داڕێژه‌ری ئه‌و یاسایه بوون.
به‌شیر حه‌داد جه‌ختی كرده‌وه كه به پێكهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی هەوڵ بۆ رزگاری نیشتیمانی دەدات ، بۆیە پێویستە رێز لە ئه‌نجامه‌كانی هەلبژاردن بکرێت ، لایەنی زۆرینە حکومەت پێکبهێنێت.
به‌شیر حه‌داد به راشكاوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێستا له عێراق لەپرۆسەی سیاسی متمانە نەماوە، به كوردیشه‌وه بۆیه داوای كرد كه کورد وا نه‌بێت و رۆڵی به‌هێز بێت جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویستە ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد خێرا بکەین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی راست به‌رین.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆك كۆمار گوتی: پۆستی سەرۆک کۆمار هی کوردە هی لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نییه، بۆ پێداگیری بكرێت ؟ گوتیشی كه به‌ڕێز مام جلال خوالێی خۆش بێت ڕۆلی باشی گێڕا له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ کەسێکی دی ناتوانی ئه‌و رۆڵه بگیرێت له وه‌ڵامدا وتی ئه‌و رۆڵه بۆ كه‌سایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چۆن مامه‌ڵه بكات به‌و رۆڵه‌ی كه ده‌ستوور پێی به‌خشیوه، سه‌رۆك كۆمار پارێزەری دەستوورە.
سه‌باره‌ت به پرسی دادگەی فیدراڵی به‌شیر حه‌داد روونیكرده‌وه كه دادگای فیدراڵی یاسایەکی نییە بەدەستوور ڕێکخرابێت، بۆیه پێویسته هەندێ یاسا کاری لەسەر بکرێ و هه‌ندێ پرس هه‌یه پێویسته جه‌ختی له سه‌ر بكرێته‌وه. پێویستە کورد نەترسێ لە هەموار کردنەوەی دەستوور، چونکە ئه‌و ده‌ستووره‌ی عێراق زۆر بۆمبی تێدایە.
سه‌باره‌ت به‌و كۆسپانه‌ی كه هه‌ن له عێراق رایگه‌یاند، تا شیعە له نێوان خۆیاندا ڕێکنەکەون ئه‌وا پرسی سەرۆک کۆمار تێناپەڕێ ئینجا پێویسته كورد خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو بێت تا گله‌یی لێنه‌كرێت، چونكه كورد خۆی کەمینه‌یە ئینجا خۆشی پەرتەوازه بێت، ئه‌وا واتا كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.