روسیا رایگەیاند، لهمڕۆوه پێدانی كارەبا بۆ فینلەندا رادەگرێت، ئهمه هاوكاته لهگهڵ هەوڵەكانی فینلەندا بۆ پەیوەندیكردن بە ناتۆوە لەدوای ململانێكانی رووسیا لەگەڵ ئۆكرانیا.
کۆمپانیای ڕاو نۆردیك کە لقێکی کۆمپانیای وزەی دەوڵەتی ڕووسیایە کارەبا دەفرۆشێت، ڕاگرتنی ئەو کارەی بە هۆکاری وەرنەگرتنی پارەی کارەبای فرۆشراو لە مانگی ئایاردا دادهنێت و ڕایدهگهیهنێت: چیتر ناتوانێت بهردهوام بێت له پێدانی كارهبا.
دەشڵێت: ئەم دۆخە نامۆیه و بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵی مێژووی بازرگانیمان ڕوویداوە.
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری تۆڕی کارەبای فینلەندا ڕایگەیاندووە کە بەبێ کارەبای ڕووسیا دەتوانێت کار بکات.
بەڕێوەبەری کارەکانی فینلەندا ئاماژهی بهوه كردوو کە "دەتوانین به هاوردە لە سوید و نەرویجەوە پێدویستی كارهبا پر بكهینهوه چونكه کەمتر لە 10%ی ئەو کارەبایەی لە فینلەندا بەکاردەهێنرێت لە ڕووسیاوە دێت."
ڕاگەیاندنی بڕینی کارەبا ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە سەرکردەکانی فینلەندا ڕایانگەیاند" پێویستە وڵاتەکەیان بەبێ دواکەوتن داواکاری پێشکەش بکات بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆوە کە گۆڕانکارییەکی گەورەی سیاسەتە بۆ ئەو وڵاتە لە نزیک سنووری ڕووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.