کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە لە سەرجەم پارێزگاکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سبەی بە گشتی ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.
ڕاشیگەیاند:لەدوای نیوەڕۆوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە سبەی مەودای بینین لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 7-9 کیلۆمەتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.