وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ و ڕۆژانی دواتر ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و شوێنی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێـت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15 ى 5 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، زیندانییه سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار به‌رده‌وام ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌م خشته‌یه به‌م شێوه‌یه وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن:
وه‌زاره‌تی دارایی ڕۆژی 9 ى 5 ى 2022، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار كرد و لهدهسپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.