Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 13:25

لە لوبنان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

پرۆسەكە كاتژمێر 07:00 بەكاتی بەیروت دەستی پێ كرد و تا كاتژمێر19:٠٠ بەردەوام دەبێت و تیایدا 128 ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێردرێن.

لە لوبنان دەنگدانی گشتیی دەستی پێ كرد كە تیایدا سێ ملیۆن و 917 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 07:00ەوە كراونەتەوە كە لە سەرانسەری وڵاتەكە لە 15 ناوچەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان لەم هەڵبژاردنەدا، 718 كاندید كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 128 كورسی.
دوێنێ سوپای لوبنان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە لە زۆر ناوچەی وڵاتەكە بەتایبەتی بەیروتی پایتەخت، رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتووەتەبەر.
لوبنان دوایین جار لە شەشی ئایاری 2018دا، هەڵبژاردنی ئەنجام دا كە رێژەی بەشداریكردن تیایدا سەدا 49 بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.