Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:16

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیمارات دەكات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن لە 15 و 16ی ئایاردا، سەردانی هەریەك لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیمارات دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینكن لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەشداری لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا دەكات.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دوای كۆبوونەوەكەی بەرلین، لەگەڵ جینا رایمۆندۆ، وەزیری بازرگانیی ئەمریكا و كاسێرنی تای، نوێنەری بازرگانیی ئەمریكا، دەچنە فەڕەنسا و بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بازرگانیی و تەكنەلۆجیایی ئەمریكا و یەكێتیی ئەورووپادا دەكەن.
ئەنتۆنی بلینكن لە 16ی مانگیشدا لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكا، كامالا هاریس بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشی بۆ كۆچی داویی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان، دەچێتە ئیمارات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.