دوێنێ شه‌و (سه‌لام حوسێن) وه‌رزشوانی دێرین و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ناسراوی هه‌رێمی كوردستان له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵی و به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، خوالێخۆشبوو له ژیانی خۆیدا خزمه‌تێكی زۆری وه‌رزشی شاری هه‌ولێرو هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌و چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رزشی له ئه‌ستۆبووه.
سه‌لام حوسێن له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست له شاری هه‌ولێر له دایك بووه‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه خولیای وه‌رزشی هه‌بووه، له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردراو تا ساڵی دووهه‌زار و سێ له‌و پۆسته مایه‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بوو، چوار ساڵیش سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی بروسك بوو، دوایین پۆستیشی سكرتێری یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیه‌كه‌وه له‌و پۆسته ده‌ستبه‌كار بوو، جگه له بواری كارگێڕی وه‌رزشی، سه‌لام حوسێن وه‌كو میدیاكارو شرۆڤه‌كارێكی وه‌رزشی كاری كردووه‌و له چه‌ندین به‌رنامه‌ی وه‌رزشی تایبه‌ت و ڕوماڵی وه‌رزشی كوردستان تیڤی به‌شداری كردووه، ماوه‌یه‌كیش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فوتبۆڵ بوو.
خوالێخۆشبوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هات و چه‌ند جارێك سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌ڵام دوێنێ شه‌و باری ته‌ندروستی تێكچوو و به‌رگه‌ی نه‌خۆشیه سه‌خته‌كه‌ی نه‌گرت و له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵی كۆچی دوایی كرد.
سه‌لام حوسێن كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ناسراوی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.