یانه‌ی لیڤه‌رپول نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای وێمبلی به‌ناوبانگ له له‌نده‌نی پایته‌ختی بةریتانیاو به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران، یانه‌ی لیڤه‌رپول به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یانه‌ی چێڵسی برده‌وه.
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش چه‌ندین جار له هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر نزیك بوون، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن و هه‌ر چوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاری به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ ته‌واوبوو، بۆیه په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له ئه‌نجامدا، یانه‌ی لیڤه‌رپول به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به پێنج گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی دووهه‌زاروشه‌ش و هه‌شته‌مین جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دووه‌م یاری كۆتاییه كه له‌م وه‌رزه‌دا لیڤه‌رپول له چێڵسی ده‌باته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له بیست وحه‌وتی شوباتی ڕابردوو له یاری كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه به‌یه‌ك گه‌یشتن و له‌ئه‌نجامدا لیڤه‌رپول به‌جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه، لیڤه‌رپول دووه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستهێناو جیا له‌م دوو نازناوه‌ش هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئینگلته‌راو خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌دات.
لیڤه‌رپول نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.