له هه‌فته‌ی سیی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی ئیسپانیا، كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی كادێز.
یانه‌ی شاهانه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر نازناوی لالیگای به شێوه‌ی پێشوه‌خت بۆ سیی و پێنجه‌مین جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد، بۆیه ئه‌م چه‌ند یاریه‌ی كه له خولی ئیسپانیا ماوه وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك ده‌بێت بۆ یانه‌كه بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ كه له بیست وهه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌بێته‌وه، هه‌ر چوار یاریزان، ئیدین هازاردو دانی كارڤاخال و دانی سیبایۆس و ماركۆ ئه‌سێنسیۆ پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و ناویان له پێكهاته‌ی گشتی ڕیال بۆ یاری ئه‌مشه‌و تۆماركراوه.
هاوكات به بڕیاری كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری میرێنگی هه‌ریه‌ك له تیبۆت كۆرتوای گۆڵپارێزو مارسێلۆ داسیلڤاو داڤید ئالاباو لوكا مۆدریچ و كه‌ریم بێنزیماو گاریس به‌یل و لوكا یۆڤیچ و ڤینیسیۆز جونیۆر و ئیسكۆ ئه‌لاركۆن پشوویان پێدراوه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا، كادیز به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و پێنج خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به‌توندی ڕكابه‌ری ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیسپانیا بۆ وه‌رزی داهاتوو.
ئه‌م ئێواره‌یه ریال مه‌درید ده‌بێته كادێز
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.