له هه‌فته‌ی سیی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی ئیسپانیا، كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی خیتاڤی.
بارسا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌ی مسۆگه‌ركردووه كه ئێستا خاوه‌نی حه‌فتاودوو خاڵه‌و به جیاوازی پێنج خاڵ له‌پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌مشه‌و، یاریزانانی بلاوگڕانا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد‌و یاریزان ئێریك گارسیا به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له مه‌چه‌كی ده‌ستی، به‌شداری له مه‌شقه‌كان نه‌كردو ناتوانێت یاری بكات.
له‌و لاشه‌وه خیتافی به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و هه‌شت خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت، هاوكات له هه‌مان هه‌فته‌ی لالیگاو له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی سیڤیلیه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.