له هه‌فته‌ی سیی و چواره‌م و كۆتایی خولی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی میوانداری یه‌كسان بوو.
سه‌ره‌تا بایرن به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان جۆیسپ ستانسیچ له خوله‌كی حه‌ڤده به سوود وه‌رگرتن له لێدانی كۆرنه‌ر و به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد، پاشان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی چل به‌ده‌ستهێناو كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگ گه‌یانده سیی و پێنج گۆڵ و بۆ حه‌وته‌م جار نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌میش هێرشبه‌ری دانیماركی جۆناس ویند ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ڤۆڵفسبۆرگ تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی له نێوان هه‌ردوو تیپ له‌م گێمه كه‌مكرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شت، یاریزان ماكس كروس گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن له پێشه‌نگی دوایین ڕیزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ڵمانیا بۆ حه‌فتاوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ڤۆڵفسبۆرگیش به چل‌ودوو خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
.
له بۆندس لیگادا بایرن میونشن و ڤۆڵفسبۆرگ یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.