له هه‌فته‌ی سیی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی فه‌ڕه‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه بووه میوانی یانه‌ی مۆنپێلێ، له‌ئه‌نجامدا، پاریس سانجێرمان به چوار گۆڵی بی به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌ر له ده‌سپێكی یاری لیۆنێل مێسی ده‌ستپێشخه‌ری كردوو یه‌كه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی له خوله‌كی شه‌ش به‌ده‌ست هێنا ، له خوله‌كی بیست مێسی دووه‌م گۆڵی خۆی و دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ،شه‌ش خوله‌ك دواتر یاریزان ئه‌نخێل دی ماریا گۆڵی سێیه‌می پاریس سانجێرمانی به‌ده‌ست هێنا و گێمی یه‌كه‌م به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست یاریزان كیلیان مباپێ به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه و گۆڵی چواره‌م و بردنه‌وه‌ی پاریس سانجێرمانی تۆمار كرد ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌شتاو سێ خاڵی هه‌یه و له پله‌ی یه‌كه‌م دێت .
له‌خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مۆنپێلێ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.