Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 11:21

زاخۆ.. شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل ڕێك دەخرێتەوە و بە سەوزایی دەڕازێندرێتەوە

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی جوانكردنی سیمای شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل و ڕازاندنەوەی بە چاندنی گوڵ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەكە، تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ دەستیان كرد بە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی شەقامەكە.
وەك شارەوانیی زاخۆ ئاماژەی بۆ دەكەن، دورگەی ناوەندی شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل بەشێوەیەكی ڕێكوپێك ڕێكدەخرێتەوە و دار و جۆرەكانی تری سەوزایی لێ دەچێندرێت، ئەم پرۆژەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ جێبەجێ دەكرێت.
ئەو شەقامە، شەقامێكی سەرەكییە و ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان و شۆفێرانی شارەكە و دەوروبەری هاتوچۆی پێدا دەكەن، بە نۆژەنكردنەوەی، سیمایەكی جوان بە شارەكە دەبەخشێت و كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزاییش لە سنووری شارەوانییەكە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.