پیاوێكی چینی به ناوی "لی هوا" بۆماوه‌ی 28 ساڵ پیشتی چه‌ماوه بوو، نه‌یده‌توانی به شێوه‌یه‌كی ڕاست دابنیشیت یان پاڵ كه‌وێت یاخود بوه‌ستێت.
لی به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان 28 ساڵه،تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ببوو ،پشتی چه‌ما بوو به‌جۆرێك،روخساری به هه‌ردوو ڕانه‌كانی نووسابوو ،زۆر به‌زه‌حه‌مه‌ت هه‌ناسه‌ی ده‌دا به‌تایبه‌تی له كاتی خواردن و خواردنه‌وه دا.
دوای 28 ساڵ له رێگه‌ی چه‌ندین نه‌شته‌گه‌ری پزیشكه‌كان توانیان ته‌واوی بڕبڕه‌ی پشتی "لی هوا" بگۆڕن ، جارێكی تربه شێوه‌یه‌كی ڕاست بوه‌ستێته‌وه.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه،له نه‌خۆشخانه زانكۆی شنژن له‌باشووری چین، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی پزیشك له‌رێگه‌ی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ریدا توانیان ته‌واوی بڕبڕه‌ی پشتی (لی) لابده‌ن و بڕبڕه‌ی پشتی نوێیان بۆ دروست بكه‌ن و بۆیان دانا.
لی هوا له ته‌مه‌نی 18 ساڵی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببوو، له‌رێگه‌ی دایكییه‌وه خزمه‌ت ده‌كرا ،چونكه باری داراییان باش نه‌بوو،دوای 28 ساڵ له ئێستادا له ته‌مه‌نی 46 ساڵیدایه ،ژیان وه‌كو هه‌ركه‌سێكی ئاسایی ده‌گوزه‌رێنێت،له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ژیانی سه‌ختی "لی " له ماوه‌ی 28 ساڵ دا ده‌بینرێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لبه‌یان
ڤیدیۆ.. پیاوێك 28 ساڵ نه‌یتوانی به شێوه‌یه‌كی ڕاست بوه‌ستێت !
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.