Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:15

وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا كۆدەبنەوە و پاكێچی سزاكانی سەر رووسیا تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%

سبەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا لە بڕۆكسل كۆدەبنەوە و دوایین رەوشی جەنگیی رووسیا-ئۆكراینا، كاریگەرییەكانی جەنگەكە لەسەر خۆرئاوای بەلقان و دوایین پاكێجی سزاكانی سەر رووسیا كە قەدەغەكردنی هەناردەكردنی وزە لەخۆدەگرێت كە تا ئێستا لەسەری رێكنەكەوتوون، تاوتوێ دەكەن.
 لەو كۆبوونەوەیەدا بابەتەكانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوای بەلقان، ئاسایش، وەبەرهێنان و بەرفراوانكردن تاوتوێ دەكرێت.
بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی ئەورووپا، باسی لەوە كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەكەن لەبارەی ئەو پشتیوانییەی لە وڵاتانی خۆرئاوای بەلقان دەكرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەڕانگێزی رووسیا.
دواتر وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە لە میانی نیوەڕۆ خوانێكدا كۆدەبنەوە.
چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەی دوای نیوەڕۆدا، وەزیرەكان جەنگی ئۆكرانیا و پێشهاتەكانی تاوتوێ بكەن و لەگەڵ هاوتا ئۆكراینییەكەیان دمیترۆ كولیبا كۆببنەوە كە تیایدا وەزیری دەرەوەی كەنەدا، میلانی جۆلی-ش ئامادە دەبێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.