Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:21

دوای رەزامەندیی ئەڵمانیا گرنگترین ئەو چەکەی کە بەرلین رەوانەی ئۆکراینای دەکات چییە ؟

کوردستان TV
100%


دوای داوایەکی زۆر لەلایەن ئۆکرایناوە لەم چەند مانگەی دواییدا، بەشێوەیەکی فەرمی ئەڵمانیا رەزامەندیی دا لەسەر پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا بە چەکی قورس، حکوومەتی ئەڵمانیا سەرەتا بڕیارەکەی رەت دەکردەوە کە پێشبینی دەکرد لێکەوتەی زۆری لێ بکەوێتەوە و راستەوخۆ کاریگەریی بکاتە سەر وڵات.
ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا دوای گوشارێکی زۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان و ئۆکراینا هات کە لەکۆتاییدا بەرلین رەزامەندیی دا لەسەر پێدانی چەکی قورس بە ئۆکراینا.
گرنگترین ئەو چەکەی کە ئەڵمانیا لە ئێستادا پلانی بۆ دادەنێت رەوانەی ئۆکراینای بکات بریتییە لە رەوانەکردنی 50 تانکی جۆری "گیبارد"ی دژەفڕۆکە کە دیزاین کراوە بە دوو لوولەی عەیار 35 ملیمەتر و بەکاردەهێنرێت لە دژی فڕۆکەی جەنگیی و هێلکۆپتەرەکان تاوەکو بەرزیی 3500 مەتر.
بە گوێرەی راپۆرتە سەربازییەکانی ئەڵمانیا، هەروەها دەکرێت لە دژی ئۆتۆمبێلە سەربازییە زرێپۆشەکانیش بەکاربهێنرێت، "گیبارد" دەتوانێت مەودای 550 کیلۆمەتر ببڕێت و بەزاندنی بەربەستە ئاوییەکان بێ بەکارهێنانی کەرەستەی دیکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.