سبه‌ی دووشه‌ممه 16-5-2022 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌یه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ب.ڕۆشنبیری هونه‌ری كه‌ركووك، کۆنسێرت و خەڵاتی ساڵانەی هونەرمەندی گەوره ( سڵاح داوده) ساز ده‌كات.
رێوره‌سمه‌كه له سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک ،کاتژمێر 5ی ئێواره به‌رێوه‌ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند سەڵاح داودە، لەساڵی (1935) لە گوندی (ئەلبوسەباحی) سەر بەشاری کەرکوک لەدایک بووە، هەر لەمناڵییەوە ئاشنای هونەری گۆرانی بووە و دەستی بەگۆرانی گوتن کردووە، بۆیە لەساڵی (1953) ئەو دەمەی تەمەنی 18 ساڵان دەبێت بۆ یەکەمجار دەچێتە رادیۆی کوردی بەغدا و یەکەم بەرهەمی تۆمار دەکات، هەر لەو ساڵەدا ژمارەی بەرهەمەکانی دەگاتە (19) گۆرانی، دواتر لە ئێزگەی ناوبراو (هونەرمەند عەلی مەردان) ەناسرێت و پەیوەندیەکی هاوبەش و بەردەوامیان دەبێت و لە چەندین کاری هونەری بەیەکەوە بەشداری دەکەن، بەشێکی زۆری گۆرانیەکانی تۆمار کراوون و بەشێکی زۆریشی ماوە کە تۆمار نەکراون، ئەو زیاتر بە گۆرانی (نایلۆنە برا نایلۆنە) توانی بینەر و گوێگرێکی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە، هەروەها شارەزاییەکی باشی لەبواری مەقامدا هەبووە، خاوەنی ئەزمونێکی گەورەیە لە ناوەندی هونەری کوردی‌دا، دواین بەرهەمیشی سیدیەک بووە بەناوی (چریکەی گەرمیان) کە بە شێوازێکی نوێ بەرهەم هێنراوە و چەندین خەڵات و بڕوانامەی رێزلێنانی پێبەخشراوە. هونەرمەندی گەورەی شاری کەرکوک دوای ئەوەی بەشداری لە کۆنسێرتێکی گۆرانی خێزانی کرد کە ناوەندی (عەلی مەردان بۆ مقام) لە هۆڵی نەوزرۆزی شاری کەرکوک رێکی خستبوو، پاش هاتنە خوارەوەی لەسەر تەختەی شانۆ باری تەندروستی تێک دەچێت و دەست بەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئازادی شاری کەرکوک کرا، بەڵام بەداخێکی زۆرە وە لە 08-05-2009، لە کاتژمێر (8)ی شەو وە دڵە پڕ لە هونەرەکەی لە لێدان کەوتو ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئا- كامران
كه‌ركووك... سبه‌ی خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ند "سه‌ڵاح داوده "ده‌به‌خشرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.