Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:21

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وەك هاوپەیمانەكانی ناتۆ ئێستا دەرگامان كراوەیە

ئەگەر گەل و پەرلەمانی فینلەندا و سوید بڕیار بدەن ببنە ئەندام لە ناتۆ بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێ دەكەین
کوردستان TV
100%

ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند، ناتۆ هاوپەیمانییەتییەكە سەرنجی خستووەتە سەر بەرگریی و دەرگا كراوەیە.
ئەنالینا بێربۆك بەرلە كۆبوونەوەی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە میدیاكانی راگەیاند كە لە قۆناغێكدان هەموو كەس لە ئەورووپا پێویستی بۆ پاراستنی ئاسایش زیاتر بووە و گوتی: "وەك هاوپەیمانەكانی ناتۆ ئێستا دەرگامان كراوەیە بۆ ئەوانەی پێویستییان بە پشتیوانیی ئەمنییە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاماژەدان بەوەی كە فینلاند و سوید دۆستی نزیكی ئەوانن، گوتی: "بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیمان لە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە كرد لە چالاكییەكانی ئێوارەی دوێنێی ناتۆدا".
ئەنالینا بێربۆك ئاماژەی بەوە دا كە فینلەندا و سوید ئەندامی ناتۆ نین و بەشێك نین لێی، بەڵام ئێستا رووسیا ئەو دوو وڵاتەی بەرەو ناتۆ پاڵ ناوە، گوتی: "لە دۆخێكی لەم جۆرەدا دەرگاكانمان واڵان. ناتۆ هاوپەیمانییەتییەكە سەرنجی خستووەتە سەر بەرگریی و دەرگا كراوەیە و وایش دەمێنێتەوە. بۆیە ئەگەر گەل و پەرلەمانی ئەو دوو وڵاتە بڕیار بدەن ببنە ئەندام لە ناتۆ، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێ دەكەین".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.