Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 11:25

تۆمەتبارێك بە تۆمەتی كوشتنی كه‌سێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەسگیركرد كە لەبنكەی پۆلیسی كفرییەوە بە تۆمەتی كوشتن داواكراوبووە .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی تۆمەتبارێك لەدادگای كفرییەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار (ك ، ن ، أ ) لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە لە بنكەی پۆلیسی كفری داواكراو بووە بە پێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .
پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: دوای تەواو كردنی ڕێكارە یاساییەكان تۆمەتبار ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.