Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 11:16

200 ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

200 ملیار دینارەكەی حكومەتی فیدراڵ گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان
 لەو بارەیەوە رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری راژە و وەبەرهێنان بە كوردستان24ـی راگەیاندووە كە 200 ملیار دینارەكەی حكومەتی فیدراڵ گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.
هاوكات فارس عیسا سەرۆكی ،نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرای كردووە كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 200 ملیار دینارەكە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران خراوەتە سەر حسابی بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
پێشتر عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق راگەیاندبوو كە ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.