پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی دووشه‌م شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بگرێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: سبه‌ی شه‌و دووشه‌م شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ده‌گاته به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق له باكور تاكو ناوه‌ڕاست و باشووریش.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه به‌شێوه‌ی چڕ هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نباڕ، به‌غدا، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف و موسه‌نا) ده‌گرێته‌وه و له‌م ناوچانه‌دا مه‌ودای بینین تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌كه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، كه‌ركووك و هه‌روه‌ها پارێزگاكانی بابل، دیوانییه، زیقاڕ و به‌سڕه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌ودای بینین ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پارێزگاكانی دیاله، واسیت و میسان كاریگه‌ری شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌كه سووك و لاواز ده‌بێت.
كه‌شناسی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه واده‌ی ده‌ستپێكردنی خۆڵبارینه‌كه سبه‌ی شه‌و ده‌بێت و ڕۆژی سێشه‌میش به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتریش ورده ورده كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.