دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كچه گۆرانیبێژی ناوداری میسڕی و عه‌ره‌بی ئه‌نغام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
ئه‌نغام دوای نیوه‌ڕۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و به‌رده‌بێته‌وه، دواتریش ڕاسته‌وخۆ و به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
چه‌ند وێنه‌ی ئه‌نغام له نه‌خۆشخانه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بڵاو ده‌بێته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت قۆڵی چه‌پی به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌نغام دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی به‌ربۆته‌وه و زیان به قۆڵی چه‌پی كه‌وتووه.
ئه‌نغام هه‌فته‌ی ڕابردوو نوێترین گۆرانی خۆی به‌ناوی (لوحه باهته) له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له (یوتوب) بڵاو كرده‌وه و تێیدا هه‌وادارێكی زۆری هه‌بوو و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا كه له ماوه‌ی ته‌نیا پێنج ڕۆژدا ڕێژه‌ی بینین ملیۆنێك و 276 بینه‌ری تێپه‌ڕاند.
جێی باسه ئه‌نغام گۆرانیبێژێكی ناوداری میسڕی و عه‌ره‌بییه له‌دایكبووی ساڵی 1972ی شاری ئهسكهندهرییهیه و له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی محه‌مه‌د عه‌لی سلێمان كه میوزیكژه‌نێكی ناوداری میسڕی بوو ده‌ستی به گۆرانیگوتن كرد و ئێستاش خاوه‌ن هه‌وادارێكی تایبه‌تی خۆیه‌تی له میسڕ و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.