وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر دابین دەکات.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بازاڕی لەنگەی هەولێر دابین دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە "لە هەنگاوی یەکەمدا کارەبای بازاڕی لەنگەی هەولێر بە کارتی پریپەیدەوە دەکرێتە 24 کاتژمێریی. "
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە "بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی هاوبەشی کارەبای هەولێر و پێوەری زیرەک سەردانی شوێنەکەیان کرد و ئۆفیسێکی تایبەت بۆ ئەم بابەتە لەناو بازاڕی لەنگە کراوەتەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.