ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دووسبه‌ی سێشه‌می دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق.
یۆنامی ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ به كاتی ئه‌مه‌ریكا (10ی شه‌و به كاتی عێراق) له شاری نیۆیۆڕك به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بێت و شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای عێراق و كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاته بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.