وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له هه‌ر قۆناغ و پۆستێكدابین خۆمان به قه‌رزداری ماندووبوون و شه‌ونخونی مامۆستایان ده‌زانین.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی شه‌سته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌ده له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی شه‌سته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایان پیرۆزبایی له سه‌رۆك و ستافی سكرتارییه‌ت و سه‌رجه‌م لقه‌كان و مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: مامۆستایان له شۆڕشتی ڕزگاریخوازری گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه له‌پاڵ ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیان، درێژه‌یان به خه‌باتی شۆڕشگیڕانه له‌پێناو ڕزگاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خاك و نیشتمانداوه، بۆیه ئه‌مه‌كداری و ڕۆڵی گرنگیان هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید ڕاشیگه‌یاند: مامۆستایانی كوردستان سه‌رمه‌شقی په‌روه‌رده‌كردن و كۆڵه‌كه‌ی زانست و ڕه‌گی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ن، له هه‌ر قۆناغ و له پۆستێكدا بین قه‌رزدار و ئه‌مه‌كداری ماندووبوون و شه‌ونخوونی ئه‌وانین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كه شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رۆكی گرتین، ڕۆڵی كاریگه‌رتان بینی له په‌كنه‌خستنی پڕۆسه‌ی خوێندن و به‌رده‌وام و پێشمه‌رگه ئاسا له خه‌می كۆمه‌ڵگه‌دا بوون، بۆیه وێرای سوپاسكردن، خوازیارین هه‌میشه به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه له‌پێناو پێگه‌یاندنی تاكی به‌رپرسیار بۆ خزمه‌تی زانست و نیشتمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.