به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له گه‌ڕه‌كی چوارباخ ته‌قه‌یان كردبوو، ده‌ستگیر كران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی مەبەست.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی كەمتر لە كاتژمێرێك توانرا تەقەكەرەكان بدۆزرێتەوە و دەستیگیر بكرێن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ته‌قه‌كه‌ره‌كان بریتی بوون له:-
د ، ق ، ح لەدایكبووی 1997
أ ، ق ، ح لەدایكبووی 2002
ش ، د ، ع لەدایكبووی 2002
پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە بڕیاری دادوەر تاوانباره‌كان ڕاگیراوان و لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەك لە جۆری كڵاشینكۆف و دەمانچە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.