Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 09:15

سەدر: بۆ ماوەی مانگێک دەبینە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی

کوردستان TV
100%

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی مانگێک دەبن بە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی، پێویستە لەم ماوەیەدا لایەنەکان حکوومەت پێکبهێنن ئەگەر نا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند "شەڕەفمەندبووم لەگەڵ ئەو لایەنانەی هاوپەیمانیمان پێکهێنابوو، توانیمان گەورەترین هاوپەیمانی پەرلەمان لە مێژووی عێراقدا دروست بکەین، هەروەها شەڕەفمەندم کە  سەرکەوتوو بووم لە پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی دوور لە پشکپشکێنە."

سەدر ڕاشیگەیاند "شەڕەفمەندم کە پشتم بەخۆمان بەست لە شوێن ئەوەی پشت بە لایەنە دەرەکییەکان ببەستین، هەروەها شەڕەفمەندبووم کە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی پەنامان بۆ دەسەڵاتی دادوەری نەبرد."

ئاماژەی بەوە داوە کە "بەهۆی دژایەتیکردنی خۆی و بیرۆکەی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، لە هەوڵەکانمان سەرکەوتوو نەبووین، بۆیە تەنیا ڕێگەچارەیەکمان لەبەردەم ماوە، ئەویش ئەوەیە کە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دەبین بە ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی."

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەگەر لە ماوەی دیاریکراو هەر ڕەوت و لایەنێک بەوانەشی کە هاوپەیمانێتیمان لەگەڵیان هەبووە سەرکەوتووبن لە پێکهێنانی حکوومەت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵک، ئەوا کارێکی باشە، ئەگەر نا ئەوکاتە ئێمەش هەڵوێستمان دەبێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.