عەلی عەونی ڕایگەیاند، عێراق هیچ هەنگاوێکی بۆ پرسە دەستوورییەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان نەناوە، تا ئەم پرسی کوردیش چارەسەر نەکرێت عێراق سەقامگیر نابێت.
له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به پرسی پـرۆسـەی سـیاسـی عـێراق و ئاسـتەنگـەکان ، عـەلی عـەونی ـ ئەنـدامی ئەنجـوومەنی سەرکـردایـەتی پ.د.ک رایگه‌یاند: دوای حه‌وت مانگ له سه‌ر تێپه‌ڕبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق، هێشتا لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئاكامێك، هۆكاری ئه‌و ئالۆزییه‌ش بۆ خودی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیراده‌یان له ده‌ست خۆیان نییه، به‌ڵكو به ده‌ست وڵاتانی ئیقلیمییه‌وه‌یه كه ده‌ست له ناوه‌خۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن .
ڕاشیگەیاند: زۆر لایه‌نی سیاسی به‌تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ، دادگەی فیدراڵییان خستۆته ژێر ركێڤی خۆیان و یاری پێده‌كه‌ن ، ئه‌مڕۆ به‌و ئه‌و دادگەیه به سیاسی كراوه و ده‌توانیین ناوی بنێین (دادگەی سیاسی فیدراڵی ) كه چه‌ندین بڕیاری سه‌قه‌تی ده‌ركردووه بۆ ته‌واوی عێراق ، به‌تایبه‌تی دژی كورد و هه‌ر رۆژه‌و ئاسته‌نگێك بۆ كورد دروست ده‌كات.
ئاماژەی بەوەش دا کە "پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر دوای چه‌ند كاتژمێرێك ، پاش هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی و عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری باڵ به سه‌ر عێراق بكێشێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی زۆر لایه‌ن وه‌كو پێویست نه‌بوو هه‌تا له ناو ماڵی كورد."
ڕوونیشی کردەوە کە "پرسی كورد بۆ شه‌ڕه، له‌پێناو به‌دیهێنانی مادده ده‌ستوورییه‌كان ، له‌وانه مادده‌ی 140 و ته‌واوی ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌ستوورین و مافی كوردی تیا ده‌سته‌به‌ر كراوه . كه‌چی هه‌ندێ لایه‌ن له چه‌ند كاتژمێرێكدا شارێكی وه‌ك كه‌ركووكیان راده‌ستی ناحه‌زانی كوردستان كرد."
ئەوەشی خستەڕوو کە "حكوومه‌تی عێراقی تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ پرسه ده‌ستوورییه‌كان و یاسای بۆ دانه‌ناون به تایبه‌تی پرسه ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش وای كردووه عێراق سه‌قامگیری پێوه دیار نه‌بێت، چونكه عێراق سه‌قامگیر نابێت تا پرسی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كات."
سه‌باره‌ت به پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵوێستی لەبارەی ره‌وشی سیاسی عێراق، روونیكرده‌وه كه پارتی هه‌میشه ده‌رگەی كراوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گفتوگۆكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.