سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می دادگای فیدڕالی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆڕاك هاته ده‌نگ و جه‌ختی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه جۆرێكه له ڕێگری ڕۆلی حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ده‌ستپێكی به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕێز له هه‌موو خاڵه‌كانی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان و ئه‌و بڕیارانه ده‌گرین كه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕالییه‌وه ده‌درێن.
ڕاشیگه‌یاند: حكوومه‌تی ئێستا كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی ئابووری كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست بووه، پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆڕاكی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆراك و باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و دۆخی كاره‌با له وه‌رزی گه‌رمای هاویندا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌یاساكه هه‌روه‌ها پاڵپشتییه‌كی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پارێزگاریكردن له چینی هه‌ژار و دابینكردنی زیاتری خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگاكان و دروستكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و بێكاران بوو، ئه‌مه جگه له دابینكردنی به‌په‌له‌ی پاره بۆ پشتگیریكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و خراپی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی.
مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: جێبه‌جێنه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستییه گرینگانه ڕێگرییه له كاری حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی ڕۆژانه‌ی كه له ئه‌ستۆیدایه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داوكارییه‌كانی گه‌لی عێراق و پاراستنی چینی هه‌ژار و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و كاره‌با و دانانی سنوورێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت داواشی له هه‌مووان كرد ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییانه ببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌نگژه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی كه له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه.
جێی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دادگای فیدڕالی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆڕاك كۆبووه‌وه، دادگاكه دوای گفتوگۆ پڕۆژه یاساكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.