Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 09:13

ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ خانەوادەی ڕۆژنامەنووس شیرین ئەبوعاقلە دەردەبڕێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی خۆی بۆ خانەوادەی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەربڕی کە لە کاتی رووماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە کەمپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی  (DW)ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانی ڕۆژنامەنووس شیرین ئەبوعاقلە ئەنجام دا و نیگەرانییەکانی خۆی بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند، هەروەها سەرکۆنەی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کرد.

هەر بەپێی هەواڵەکە بلینکن تیشکی خستووەتە سەر گرنگی ئازادی کاری ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ، دووپاتیشی کردۆتەوە کە دیپلۆماتکارانی ئەمریکی لە وڵاتەکە پشتیوانیان دەبن کە ڕۆژنامەنووس خۆشی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریکی بووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بلینکن سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر تەرمەکەشی کردووە، لە کاتی ناشتنیدا.

شیرین ئەبوعاقلە لە ساڵی 1971 لە شاری قودس لە دایكبووە، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ڕاگەیاندن لە زانكۆی یەرمووک لە ئوردن بەدەستهێنابوو، بۆ ماوەی 25 ساڵ پەیامنێری كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەی قەتەڕی بوو لە كەناری خۆرئاوا، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە کاتی رووماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە کەمپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا کوژرا.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین و کەناڵەی ئەلجەزیرەی قەتەری ئاماژەی بەوە دا کە بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە، بەڵام ئیسرائیل ئەم تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.