وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆڕاك له‌لایه‌ن دادگای فیدڕالی عێراقه‌وه، جه‌ختی كرده‌وه بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری وڵات ده‌بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆڕاك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه گرانبوونی خۆراك و كه‌لوپه‌له سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروستی كردوون به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر چینی هه‌ژاران، پڕۆژه‌یاساكه هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی تواناكانمان بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی له‌ناكاوی خۆراك كه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا دووچاری بباین، ئه‌مه جگه له دابینكردنی بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و دانه‌وه‌ی قه‌رز و هه‌ر كورتهێنانێك كه ئه‌گه‌ر دووچاری وه‌زاره‌تی دارایی ببایه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: یاساكه بۆ ئێستا زۆر پێویست بوو له ئه‌نجامی نه‌بوونی بودجه‌ی 2022 و هیچ كاتێكیش مه‌به‌ست له ده‌ركردنی یاساكه جێگرتنه‌وه‌ی بودجه نه‌بووه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پڕۆژه یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرابوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دادگای فیدڕالی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ی ده‌ركرد، ئێمه ڕێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕالی ده‌گرین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌ل له‌سه‌ر ئاستی جیهان و باشتركردنی دۆخی كاره‌با و پشتگیریكردنی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و یه‌ده‌گی داوده‌رمان ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌میشه پێكهێنانی حكوومه‌ته‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێ، بۆیه زه‌حمه‌ته پێشبینی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بكه‌ین كه چۆن ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه و بارودۆخه له‌ناكاوه‌كان ده‌بێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشتمان.
جێی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دادگای فیدڕالی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆڕاك كۆبووه‌وه، دادگاكه دوای گفتوگۆ پڕۆژه یاساكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.