دووەم گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی خۆراک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵ دەدات لە ڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا بکات.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کۆمپانیای پیشەسازی خۆراکی نێودەوڵەتیی ئیماراتی کە دووەم گەورەترین کۆمپانیایە لە پیشەسازی خۆراک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دەیانەوێ وەبەرھێنان لە کشتوکاڵی کوردستاندا بکەن.
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازی لە دەستپێشخەریی کۆمپانیا ئیماراتییەکە کرد و ڕوونی کردۆتەوە کە خاک و کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ کشتوکاڵ لەبار و گونجاوە، دەرفەتیش هەیە کۆمپانیاکانی ئیمارات وەبەرهێنانی بۆ بکەن، هەروەها هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەن.
د. محەمەد شوکری ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئامانجی کابینەی نۆیەم و دیدگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت گرنگیدان و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکە."
دەستەی وەبەرهێنان ئاشکراشی کرد کە کۆمپانیا ئیماراتییەکە بڕیارە لەرێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بەرھەمی کشتوکاڵی کوردستان بە بازاڕ بکات، لەوانە برنج، قەزوانی کوردی، ھەنار و بەرھەمەکانی دیکە، دەکەنە بڕاندێکی جیھانی و ھەناردەی دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.