- مانۆڕی هاوبەشی هێزە ئاسمانییەکانی عومان و ئەمریکا دەستی پێ کرد و تا19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عومان بڵاوی کردەوە، مانۆڕی ئاسمانیی هاوبەشی هێزە ئاسمانییەکانی عومان و ئەمریکا دەستی پێ کردووە و تا 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، مانۆڕەکە بە بەشداری فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عومان، جەنەراڵ خەمیس بن حەماد غافری و لە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاشەوە، جەنەراڵ گریگۆری م. گییۆ لە عومان دەستی پێ کردووە.
باسی لەوەش کردووە، مانۆڕەکە کە باڵیۆزی ئەمریکا لە مەسقەت، لیسلی م. تسۆ و بەرپرسانی سیاسیی و سەربازیی هەردوو وڵات تیایدا ئامادەن تا 19ی ئایار بەردەوام دەبێت.
هێمای بۆ ئەوەیش کردووە کە مانۆڕەکە، چەندین ناوچەی راهێنانی لەخۆگرتووە کە لە چوارچێوەی پلان و ئامانجە گشتیەکانیدا ژینگەی گونجاو بۆ رۆڵ و ئەرکی یەکە ئاسمانییەکان دەستەبەر دەکات.
زانیاری زیاتر سەبارەت بە مانۆڕەکە و ئەو ناوچەیەی مانۆڕەکەی تیادا بەڕێوەدەچێت، نەخراوەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.