- بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لەناو کڵێسایەک لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا، کەسێک کوژرا و چواری دیکەش بەسەختی برینداربوون.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی ئەمریکادا بڵاوبوونەتەوە، هێرشی چەکداریی کراوەتە سەر کڵێسایەک لە ویلایەتی باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکا.
بەرپرسانی ئەمریکا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە لە ئاکامی رووداوەکەدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسیش بەسەختی برینداربوون.
بنکەی پۆلیسی ناوچەی ئۆرانج، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پەیوەست بە پەلامارەکەوە کەسێک دەستبەسەر کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.