Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 07:31

له‌ لالیگادا ریال مه‌درید و كادێز یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی یاریەكانی گەری سی و حەوتی پێش كۆتایی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ  مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ بووە میوانی یانەی كادێز، یاریەكە بەیەكسان بوونی هەردوولا بەگۆلێك بۆ هەرلایەكیان تەواو بوو.
 لەسەرەتای یاریەكە و لەخولەكی پێنج ماریانۆ دیاز گۆلی پێشكەوتنی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد، لەبەرامبەردا میواندار بەردەوامبوو لەهەولەكانی تا لەخولەكی سی و حەوت رۆبن سۆربینۆ گۆلی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە، گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەگۆلێگ بۆ هەرلایەكیان تەواو بوو.
 لەگێمی دووەم ئاستی یاریەكە مام ناوەند بوو، لەخولەكی شەست و یەك كادێز لێدانی سزای بەدەستهێنا، ئەلڤارۆ سەركەوتوو نەبوو لەتۆماركردنی گۆڵ، بەمجۆرە یاریەكە بەیەكسان بوونی هەردوولا بەگۆلێك بۆ هەرلایەكیان تەواو بوو، بەم ئەنجامە یانەی كادێز چانسی مانەوەی لەلالیگا ماوە لەئەگەری دۆرانی ریاڵ مایۆركا لەكۆتا گەری ركابەريیەكان.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.