كۆكردنەوە و چارەسەركردنی بابەتی خۆڵ و خاشاك یەكێكە لە سێكتەرە گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ڕۆژانە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەڵمەتی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن و سەرپەرشتیی كاری كۆمپانیاكانیش كەن.
ڕۆژانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانیش چەندین هەڵمەتی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەچن، لە میانەی ئەو هەڵمەتانەدا بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنی سنووری شارەوانیی سیتەك، تیمەكانی شارەوانی هەڵمەتێكی فراوانیان لە سنووری سیتەك ئەنجامدا و چەندین تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران هەڵگیرایەوە كە ژمارەیەكی زۆر ئامێر و كارمەندی شارەوانی لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكەدا بەشداربوون.
سلێمانی.. سیتەك لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە خاوێن كرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.