Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:15

له‌لالیگادا بارسێلۆنا و خیتافی یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


 
 لەركابەریەكانی گەری سی و حەوتی خولی ئیسپانیا، هەردوو یانەی خیتافی و بارسێلۆنا بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، بەدرێژایی نەوەد خولەكی یاریەكە یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین جار چانسی خۆیان تاقیكردەوە، بەڵام هەولەكانیان بێ ئاكام بوو.
 بەم جۆرە یاریەكە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو، بەم ئەنجامە بارسێلۆنا بەكۆكردنەوەی حەفتاو سێ خاڵ پارێزگاری لەپلەی دووەمی ریزبەندی كردو كاروانی وەرزی ئەمسالی لەپلەی دووەم ماوە.
 لەیاریەكی دیكەی ئەم گەرە هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و سڤییا بەگۆلێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون، لەگێمی یەكەم و لەخولەكی سی خۆسی ماریا خیمینز گۆلی پێشكەوتنی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد، گێمی یەكەم تیپەكەی سیمۆنی بەگۆلێك لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم سڤییا بەردەوامبوو لەهەوڵەكانی بۆ گۆرینی ئەنجامی یاریەكە، دواجار لەخولەكی هەشتاو پێنج یوسف نەسیری گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە.
 بەم جۆرە یاریەكە بەیەكسان بوون بەگۆلێك تەواو بوو، بەمەش ئەتلەتیكۆ مەدرید بەشەست و هەشت خاڵ لەخانەی سێیەم دێت و سڤییاش شەست وحەوت خالی هەیە و لەخانەی چوارەم دێت.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.