له ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری سی و حه‌وت و پێش كۆتایی خولی ئیتالیا، یانه‌ی میلانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌نتای كرد، یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی میلان ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌بێ گۆل یه‌كسان بوون، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی میلان باشتر ده‌ركه‌وتن تا له‌خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت رافائیل لیاو گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میلان تۆماركرد.
هه‌وڵه‌كانی میلان بۆ سه‌ر گۆلی ئه‌تله‌نتا درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج تیۆ هێرناندیز گۆلی دووه‌می بۆ میلان تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی میلان ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی میلان له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه هه‌شتاو سێ خاڵ.
له‌خولی ئیتاڵیادا میلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌نتا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.