Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:15

به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ 138 كه‌س له‌كه‌ركوك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون

کوردستان TV
100%

 

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند کە بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە بەچڕی پارێزگاکەی گرتووەتەوە، 138 کەس تووشی هەناسەسواریی بوون.
فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە بەچڕی پارێزگای کەرکووکی گرتووەتەوە، کاریگەریی زۆری لەسەر کۆئەندامی ھەناسەدان دروست کردووە و ھاتووە، تا کاتژمێر ھەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە بەچڕی پارێزگای کەرکووکی گرتووەتەوە، 138 کەس تووشی هەناسەسواریی بوون کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
باسی لەوەش کردووە کە بەھۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە پارێزگای کەرکووک، ئەگەری ھەیە ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی هەناسەسواری دەبن زیاد بکات.
فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک داوایشی لە ھاووڵاتییان کردووە کە پابەندن بە رێوشوێنە تەندروستییەکان و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و لە کاتی دەرچوونشیان لە ماڵەوە ماسک ببەستن.
ئەمڕۆ دووشەممە خوڵبارین بەچڕی پارێزگای کەرکووک و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراقی گرتووەتەوە کە کاریگەریی لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان دروست کردووە و مەودای بینینیش کەمبووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.