Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:17

هۆشدارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌ بۆ شۆفێران

کوردستان TV
100%


 هاتووچۆی سلێمانی، لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران و هاووڵاتیان لەم کاتەدا کە شەپۆلی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەند هۆشدارییەکی تایبەت بە شۆفێران  راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:

‎* کەمکردنەوەی خێرایی

‎* پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان

‎* داگیرساندنی گڵۆپی تەم

‎* بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت

‎ئاماژەی بەوەشدا، سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.

‎ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، کە لەکاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوە چوون:

‎188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ

‎ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC

‎122 فریاگوزاری تەندروستی

115 بەرگری شارستانی

104 پۆلیسی فریاکەوتن

106 ئاسایش

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.