Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:15

ڕانیە.. گرفتێگی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكێك چارەسەر كرا

کوردستان TV
100%

بەرهەمهێنانی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان كارێكی گرنگی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، وێڕای بەرهەمهێنانی، كاری چاككردنەوەی پرۆژەكان و درێژكردنەوەی بۆری و تۆڕەكانی ئاویش پرۆسەیەكی بەردەوامی كاركردنی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی ئاوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، بەشی دابەشكردن و چاكسازیی ئاوی ڕانیە، بۆریی گەیاندنی ئاوی لە گەڕەكی چوارچرا درێژ كردەوە كە بەهۆیەوە پرۆسەی گەیاندنی ئاو لەو گەڕەكە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت و چەندین ماڵیش لێی سوودمەند دەبن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.