Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:14

هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان یەكێكە لە كارە گرنگەكانی تیمەكانی شارەوانی بۆ ئەوەی ڕێگری لە تێكچوونی شەقامەكان بكەن و گرفتی هاتوچۆش دروست نەبێت، لەم چوارچێوەیەدا تیمەكانی شارەوانیی هەولێر لە گەڕەكی كوێستان هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوەیان جێبەجێ كرد.
تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان بەردەوامن لە چاککردنەوەرو قیڕتاوکردنی شەقامەکانی شاری هەولێر و ئەمڕۆ دووشەممە 16-5-2022، لەلایەن تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو سەر بە هاوکاریی کارگەی قیڕی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن لە گەڕەکی کوێستان جێبەجێ كرا، وێڕای ئەمە لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانیی هەولێر كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن بەڕێوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.