Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:20

رانیه‌.. زیاتر لە 30 تۆن خۆڵ و خاشاك لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە كۆكرایەوە

کوردستان TV
100%


لەپێناو پاراستنی پاكوخاوێنی سنووری شارەوانییەكە، لە هەڵمەتێكدا تەنیا لەنێو بازاڕی حاجیاوا زیاتر لە 30 تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوە كۆكرایەوە و بۆ شوێنی تایبەت بە خۆڵ و خاشاك گواسترایەوە. هاوكات شارەوانیی حاجیاوا داوا لە هاووڵاتییان دەكات زبڵ و خاشاک بکەنە ناو حاویەکان و زەرفی تایبەت بە خۆڵ بەکار بهێنن.
ئەمڕۆ 16/5/2022 لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا هەڵمەتێكی پاککردنەوەی بازاڕی حاجیاوا بەڕێوەچوو و تیایدا زیاتر لە 30 تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوەی دوكاندار و هاووڵاتییان کۆکرایەوە و بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە، ئەو هەڵمەتە بە بەشداری ئامێرەکانی شارەوانی و ژمارەیەكی زۆر كارمەند بەڕێوەچوو.
هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا داوا لە هاووڵاتییان دەكات زبڵ و خاشاک بکەنە ناو حاویەکان و زەرفی تایبەت بە خۆڵ بەکار بهێنن بۆ ئەوەی پاشماوەكان بڵاو نەبێتەوە و بە ئاسانی بتواندرێت كۆبكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.