Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:21

رووسیا: بڕیاری فنله‌ندا و سوید بۆ چوونە ناو ناتۆ ئاسایشیان بەهێز ناکات

کوردستان TV
100%


جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ رایگەیاند، بڕیاری فنله‌ندا و سوید بۆ چوونە ناو ناتۆ، ئاسایشی ئەو دوو وڵاتە بەهێز ناکات.

ریابکۆڤ بە میدیاکارانی راگەیاند، بڕیاری فنله‌ندا و سوید بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ ئاستی گشتیی گرژییە سەربازییەکان زیاد دەکات و ئەم دۆخەی هەیە هەڵەی ئەنجامە بەرفراوانەکانی ئیدارەی فینلاند و سویدە و ئاستی بڕیاردەرانی ئەو دوو وڵاتەی دەرخست.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا داکۆکی لەوە کرد کە دوای بڕیاری ئەو دوو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە ناتۆ رەوشی جیهان لە رەگوڕیشەوە دەگۆڕێت، گوتی: بەلای ئێمەوە لە ئەنجامی ئەم بڕیارەدا بەتەواوی دیارە کە ئەمنییەتی فنله‌ندا و سوید بەهێز نابێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە دوای گۆڕانکارییەکان لە پێکهاتەی گشتی ناتۆ، پرسی ئەوەی کە رووسیا چۆن چۆنی ئاسایشی خۆی بەتەواوی دەپارێزێت بابەتێکی جیاوازە، گوتی: بڕیاری رووسیا پەیوەستە بەوەی بەشداریکردنی ئەو دوو وڵاتە لە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) چ جۆرە ئەنجامێکی کردەیی لێ دەکەوێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.