سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی پیرۆبایی تایبه‌ت ئاراسته‌ی گه‌نجێكی كورد ده‌كات به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یانه‌وه.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌ك بۆ (حوسێن مه‌هدی خورشید بارزانی) ده‌نێرێ و تێیدا پیرۆزبایی له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی له دایك و باوكی ده‌كات.
جۆ بایدن له نامه‌كه‌دا بۆ حوسێن ده‌نووسێت "پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌تانه‌وه و شانازی ده‌كه‌م به‌شداریی له‌و دڵخۆشییه خێزانه‌ییه‌تان بكه‌م".
بایدن هه‌روه‌ها ده‌نووسێت "ئاواته‌خوازم منداڵه‌كه‌تان به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكه‌ن كه هه‌میشه وره‌یه‌كی به‌رزی هه‌بێت بۆ ژیانێكی ئامانجدار و پێكه‌وه‌ژیان تێ بكۆشێت".
ده‌شنووسێت "هه‌ست به‌و دڵخۆشییه‌تان ده‌كه‌م كه ئێستا هه‌تانه و هیوادارم له سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی ژیانتان دڵخۆشبن".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "له‌ناخی دڵمه‌وه هیوای خێزانێكی ته‌ندروست و خۆشبه‌ختان بۆ ده‌خوزام"
حوسێن مه‌هدی خورشید بارزانی پێشتر له سكووڵی خوێندنی باڵای هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌مه‌ریكا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزباییان له سه‌رۆك بارزانی و ته‌واوی گه‌لی كوردستان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.